تکایە ئەم ڕادەربڕین و ڕاپرسیە کورتەمان ئەنجامبدە تا یارمەتیمان بدا لە بەرەوپێشبردنی کاروبەرھەمەکانی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەبوون (DTM). بەشداریکردنت کەمتر لە 5 خولەک دەخایەنێت
١.ليستى سەرەكى ئاوارەكان و گەڕاوەكان: زانيارى دەستەبەردەكات لەبارەى ژمارەى ئاوارەكان وگەڕاوەكان لە سەر ئاستى پارێزگا، شار، شارۆچكە وگەڕەگ وجۆرى پەناگە وماوەى ئاوارەبوون وشوێنى بنەچە بۆ ئاوارەكان وكۆتا هەوارى ئاوارەيى بۆ گەڕاوەكان. بەشى RART لە ڕێكخراوى كۆچ بەشێوەيەكى بەردەوام زانيارى كۆدەكاتەوە بە ڕێگاى چاوپێكەوتن لەگەێ كەسانى خاوەن زانيارى وهەردوومانگ جارێك ڕاپۆرتێك بڵاودەكاتەوە. هەروەها زايانيارى زياتر لەبارەى ئاوارە و گەڕاوەكان كۆدەكرێتەوە بە سوود وەرگرتن لە تۆمارى حكومەت وئاژانسە هاوبەشەكان. ليستى سەرەكى زانيارى دەخاتە ڕوو لەبارەى ژمارەى تاكەكان وژمارەى خێزانەكان. ژمارەى تاكەكان هەژماركراوە بە جارانيكردنى ژمارەى خێزانەكان بە ٦، وەك تێكڕايى قەبارەى خێزان لە عێراق. زانيارى زياتر
٢.هەڵسەنگاندنى شوێنەكان: سەرنجێكى قوڵ نيشاندەدات لەبارەى ئاوارە وگەڕاوكان لە دانيشتوانى عێراق. بەتايبەتى تيشك دەخاتەسەر زانيارى-پوخت لەبارەى ئەو شوێنانەى كە گروپەكانى ئاوارە و گەڕاوە ژيانى تێدا بەسەردەبەن. هەڵسەنگاندنى شوێنەكان زانيارى دەگرێتە خۆ لەبارەى پێكهاتەى دێمۆگرافي هەر شوێنێك وڕەوشى ژێرخان وخزمەتگوزاريەكان وئاسايش وئاشتەوايى كۆمەڵايەتى هەروەها نيازى ئاوەرەكان لە شوێن گۆڕكێ. بەشى RART لە ڕێخراوى كۆچ ساڵانە يەك جار زانيارى كۆدەكاتەوە بەڕێگاى چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسانى خاوەن زانيارى. لە دوا ڕايۆرتدا زانيارى لە يەكى ئايار تا ٣٠ى حوزەيرانى ساڵى ٢٠١٩ بڵاوكرايەوە ( ILA Round IV) زانيارى زياتر
٣.پێرستى گەڕانەوە: زانيارى دەستەبەردەكات لەبارەى سەختى دۆخى شوێنەكانى گەڕانەوە بەپێى ١٦ پێوەرى جياوازى پەيوەنديدار بە ١) گوزەران و خزمەتگوزاريە سەرەتاييەكان و ٢)دەركپێكردنى سەلامەتى وئاشتەوايى كۆمەڵايەتى. بۆ هەر شوێنێكى گەڕانەوەى ئاوارەكان كە هەڵسەنگاندنى بۆ كرابێت سەختى دۆخى ئەو شوێنە دەپێورێت. پلەى سەختى درێژدەبێتەوە لە نێوان سفر (هەموو مەرجە بنچينەيەكان بۆ گەڕانەوە فەراهەم كرابێت) تاكو ١٠٠ (هيچ كام لە مەرجە بنچينەيەكان فەراهەم نەبووە). پلەى زياتر نيشانەى سەختى دۆخەكە نيشاندەدات بۆ گەڕاوەكان. پلەكانيش دابەشكراون بەسەر سێ جۆرى سەختى: نزم و ناوەند و بەرز. بەشى RART لە ڕێكخراوى كۆچ بەشێوەيەكى بەردەوام زانيارى كۆدەكاتەوە بە ڕێگاى چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسانى خاوەن زانيارى ولە شێوەى ڕاپۆرت هەر دوو مانگ جارێك بڵاوى دەكاتەوە. پێرستى گەڕانەوە زانيارى دەخاتە ڕوو لەبارەى ژمارەى تاكەكان و ژمارەى خێزانەكان. ژمارەى تاكەكان هەژماركراوە بە جارانيكردنى ژمارەى خێزانەكان بە ٦، وەك تێكڕايى قەبارەى خێزان لە عێراق. زانيارى زياتر
٤.چاودێرى پەڕينەوە لە سنوور: زانيارى دەستەبەردەكات لەبارەى ژمارەى تاكەكان وئۆتۆموبێلەكان كە گوزەر دەكەن لە پێنج خاڵى سنوورى لەگەڵ توركيا وكۆمارى سورياى عەرەبى وكۆمارى ئيسلامى ئێران. چاودێرى پەڕينەوە لە سنوور تيشكدەخاتە سەر دەستەبەركردنى زانيارى-پوخت لەبارەى ڕێبواران و كۆچبەران بە پێي تايبەتمەندى دێمۆگرافي وهۆكارەكانى كۆچ وكەوتنەبەر مەترسى. زانيارى كۆدەكرێتەوە بە ڕێگاى سەرنجدان وچاوپێكەوتنى ڕوو بە ڕوو لەگەڵ كۆچبەران و ڕێبواران وە لە شێوەى ڕاپۆرتى مانگى و وەرزى بڵاودەكرێتەوە.
زانيارى زياتر
٥.بەدواداچوونى تەنگەتاوى: زانيارى دەستەبەردەكات لەبارەى ژمارەى ئەو كەسانەى كە ئاوارەدەبن بە هۆى قەيرانە نوێيەكان. بەدواداچوونى تەنگەتاوى چالاك دەكرێت بە پێى پێويست بۆ كۆكردنەوە و بەهێزكردنى زانياريەكان وبڵاوكردنەوەيان وەك زانيارى بنەڕەتى كە بە شێوەى ڕۆژانە/هەفتانە نوێدەكرێتەوە. زانيارى زياتر